وەشانی: 4.5
قەبارە: ~6 مێگابات
دابەزێنراوە:89956
بۆ خۆبه‌خشکاران‌
تۆش ئه‌توانیت به‌شداری بکه‌یت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌. چۆن؟ به نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی که هه‌ن. ڕه‌نگه پرسیار بکه‌یت ئه‌مه چۆن به من ئه‌کرێ، به‌ڵێ ئه‌کرێ. چۆن؟ ئه‌گه‌ر بێت ڕۆژێک نیو کاتژمێر دابین بکه‌یت بۆ نووسینه‌وه‌، به ساڵێک زۆرت نووسیوه‌ته‌. په‌یوه‌ندیمان پێ بکه‌ بۆ چۆنیه‌تی ئیشکردن له گه‌ڵماندا.
بۆ پسپۆران و نووسه‌ران
تۆش ئه‌توانیت ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌ڵه‌مه‌ند بکه‌یت، به به‌کارهێنانی، چ به کۆپی کردنی ئایه‌تێک یان ته‌فسیری ئایه‌تێک. دواتر ئاماژه کردن بۆ ده‌نگی قورئان له ناو نووسینه‌که‌تدا. بێگومان به‌م شێوازه ئه‌بیته‌ هۆی ناساندی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له ناو خوێنه‌راندا.‌
بۆ میدیاکان
هیچ دوو دڵ مه‌به‌ له بڵاوکردنه‌وه‌ی وشه‌ی خوای گه‌وره، به‌ڵکو به سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ بکه‌. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش بێگومان ڕێگایه‌که‌ بۆ فێر بوون و لێگه‌یشتنی قورئانی پیرۆز. هه‌وڵبده تۆ ببه‌ به هۆی ئه‌م خێره به بڵاوکردنه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌که‌ت، به ناردنی بۆ هاوڕێکه‌ت

.....

....

eMail: amino.s(at)gmail.com